هەواڵ
بڕیارێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ جێبه‌جێناكرێت..هاتوچۆ ئاشكرایده‌كات
ماوه‌ی‌ حه‌وت ساڵه‌ بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاورده‌كردنی‌ ماتۆڕسكیل له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌رچوه‌، به‌ڵام تائێستا ئه‌و جۆره‌ بازرگانیه‌ به‌رده‌وامه‌، نوێنه‌ری‌ هاتوچۆی‌ سلێمانیش ناوه‌ڕۆكی‌ نوسراوێكیان بۆ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "داواده‌كه‌ین هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكان مامه‌ له‌گه‌ڵ ماتۆڕسكیله‌ بێ‌ سه‌ره‌تاكانیش بكرێت".

ڕائید چالاك سه‌ڵاح شێر نوێنه‌ری هاتوچۆ له‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "سه‌رجه‌م ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ی له‌بازاڕدا كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرێت، هیچیان مۆڵه‌تی فه‌رمی حكومیان نییه‌و به‌گوێره‌ی‌ یاساش بۆیان نییه‌ كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌بكرێت".

وتیشی:"ساڵی ڕابردوو نوسراومان كرد بۆ شاره‌وانی سلێمانی بۆ دابینكردنی شوێن بۆ پێشانگه‌ی ماتۆڕسكیله‌كان هاوشێوه‌ی پێشانگه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان، بڕیاریشه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو شاره‌وانی وه‌ڵاممان بداته‌وه‌ به‌دابینكردنی شوێنێك بۆیان".

وه‌كو نوێنه‌ره‌كه‌ی‌ هاتوچۆ جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ربێت و شوێنمان بۆ دابین نه‌كرێت، ده‌بێت شوێنی كڕین و فرۆشتنی ماتۆڕسكیله‌كان دابخرێت".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "له‌و شوێنه‌دا ده‌توانرێت به‌ئاسانی ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ بكرێت وه‌ك له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌و هه‌ركه‌سه‌ به‌ویستی خۆی كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ده‌كات".

سه‌باره‌ت به‌ڕێگریكردن له‌هاورده‌كردنی ماتۆڕسكیل وتی‌:"له‌ساڵی 2012وه‌ هاورده‌كردنی ماتۆڕسكیل قه‌ده‌غه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌كه‌ركوكه‌وه‌ هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، ئێستاش ده‌مانه‌وێت ڕێگری بكه‌ین له‌هێنانی له‌كه‌ركوكه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ش پێشنیازێكمان كردوه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكان ماتۆڕه‌ بێسه‌ره‌تاكانیش تۆماربكرێن، بۆئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانی‌ وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆین".


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 9:15AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.