هەواڵ
سێ به‌نداو دروستده‌كرێت.. وه‌فدێكی توركیا سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات
له‌سه‌ر داوای توركیا، سێ به‌نداو له‌هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمیش رایده‌گه‌نێت: بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌و سێ به‌نداوه‌، بڕیاره‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو وه‌فدێكی توركیا سه‌ردانی  عیراق و هه‌رێمی كوردستان بكات.

ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم، به‌ SNNی راگه‌یاند: له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی توركیا سێ به‌نداو له‌سه‌ر سنوری نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر روباری شین له‌ناحیه‌ی شیلادزێ و روباری چامه‌.

وتیشی: "تائێستا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه‌و سه‌ردانی شوێنه‌كانیش كراوه‌، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دروستكردنی به‌نداوه‌كان نه‌دراوه‌".

راشیگه‌یاند: بودجه‌ی دروستكردنی هه‌رسێ به‌نداوه‌كه‌ له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی توركیاو عیراق ده‌بێت و هه‌رێمی كوردستانیش ته‌نیا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كات ده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم ده‌ڵێت: "گرنگی دروستكردنی ئه‌و سێ به‌نداوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داهاتی ئاوو كاره‌باو سامانی ماسی بۆ هه‌رێمی ده‌بێت".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 9:03AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.