هەواڵ
مه‌رج و شێوازی خانه‌نشینكردن له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكراده‌كرێت
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لیستی خانه‌نشینیكردنی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ ده‌كات و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش مه‌رج و شێوازی خانه‌نشینكردنه‌كه‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ندێك له‌وانه‌ی به‌ناچاری خانه‌نشین ده‌كرێن، چاوه‌ڕێی فه‌رمانی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ین، چونكه‌ كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر پله‌و موچه‌كه‌یان.

فه‌تحوڵڵا سوسێی، جێگیری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ SNNی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ خانه‌نشینی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر به‌هۆی بارودۆخی شه‌ڕه‌وه‌ به‌بڕیاری سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان  راگیرابوو، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌ئه‌نجومه‌نی  وه‌زیران، چونكه‌ هه‌ندێك له‌وانه‌ی خانه‌نشینی ده‌یانگرێته‌وه‌ پێویسته‌ پله‌كانیان به‌رزبكرێته‌وه‌.

وتیشی: "به‌پێی یاسا ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پله‌كان رێكخراوه‌، لیوا به‌ (63) ساڵ، عه‌مید به‌ (57) ساڵ، عه‌قید به‌ (56) ساڵ، به‌مشێوه‌یه‌ دێته‌ خواره‌وه‌و پێشمه‌رگه‌ی ئاسایی به‌ ته‌مه‌نی (45) ساڵ خانه‌نشین ده‌كرێت، به‌مه‌رجێك (15) ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت".

راشیگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی (63) ساڵیان تێپه‌ڕاندووه‌، به‌شێوه‌یه‌كی ناچاری خانه‌نشین ده‌كرێن، ئه‌وانه‌شی یاساكه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ به‌ناچاری خانه‌نشین ده‌كرێن، به‌ڵام چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمانی پله‌ به‌رزكرنه‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین، چونكه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پله‌و موچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 8:49AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.