هەواڵ
هاتوچۆی‌ هه‌رێم دوا بڕیار له‌باره‌ی‌ ئوتومبێلی‌ لێدراو ده‌دات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هاتوچۆی‌ هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی‌ لێدراو ده‌دات و زانیاریش سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ به‌قاچاخ ده‌هێندرێنه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌.

لیوا ڕزگار عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هاتوچۆی‌ هه‌رێم، به‌SNNی ڕاگه‌یاند: رێگریكردن له‌هاورده‌كردنی‌ ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌ی‌ قاچاخ و به‌ده‌ر له‌رێنماییه‌كان، په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌، به‌تایبه‌ت دوای‌ ده‌ركردنی‌ بڕیارو رێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ بۆ هاورده‌كردنی‌ ئۆتۆمبێل.

وتیشی: هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی هاورده‌كراو بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌گه‌ر مه‌نه‌فسێتی‌ هه‌بێت، له‌لایه‌ن هاتوچۆوه‌ تابلۆی پێده‌درێت.

له‌باره‌ی‌ ئاسانكاریش بۆ هاورده‌كردنی‌ ئۆتۆمبێل به‌ده‌ر له‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هاتوچۆی‌ هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و رێوشوێنانه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ ده‌گیرێته‌به‌رو بڕیاری له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.

وتیشی: به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ مه‌نه‌فسێتی‌ نه‌بێت و به‌ رێگه‌ی‌ قاچاخ هێنرابێته‌ خاكی هه‌رێمه‌وه‌، ئه‌وا تابلۆی‌ پێنادرێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jun 16 2019 8:36AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.