هەواڵ
مەترسی سەرهەڵدانەوەی شەڕ لەنێوان دوو عشیرەتی ئاكرێ دەكرێت
سەرباری رێككەوتن بۆ راگرتنی شەڕو پێكدادانی نێوان هەردوو عەشیرەتی هەركی و زێباری لەسنوری قەزای ئاكرێ، مەترسی دووبارەبوونەوەی ناكۆكییەكانی نێوان دەكرێت، بەرپرسێكی یەكێتیش لەناوچەكە ڕایدەگەیەنێت: كێشەی ئەو دوو عەشیرەتە، لەسەر زەویوزارەو پێشتریش رووداوی لەو شێوەیە لەنێوانیان دروستبووە.

دیار ئاكرەیی، لێپرسراوی كۆمیتەی یەكێتی لە ئاكرێ، بەSNN ڕاگەیاند: ئەو شەڕو پێكدادانە چەكدارییە لە ماوەی دوو رۆژی رابروودا لەنێوان هەردوو عەشیرەتی زێباری و هەركی روویدا، كۆتایی پێ هێنراوەو جۆرێك رێككەوتنیش لەنێوانیان كراوە.

وتیشی: رێككەوتنەكە لە بارەگای پارتی ئەنجامدراوە، كێشەی نێوان ئەو دوو عەشیرەتەش لەسەر موڵكداری و زەویزار بووە.

بەرپرسەكەی یەكێتی ئاماژەی بەوەكرد، لەساڵانی نەوەدەكانەوە تائێستا، چەند جارێك شەڕو پێكدادان لەنێوان هەركی و زێباری سەریهەڵداوە، بەڵام بەهۆی نێوەندگیریكردنەوە، كۆتایی بەكێشەكە هێنراوە.

وتیشی: بەهۆی ئەوەی هەردوولایەنی شەڕكەر خەڵكی یەك ناوچەن، بۆیە دەستپێكردنەوەی پێكدادانی نێوانیان، ئەگەرێكی چاوەڕواندەكراوە.


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 9:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.