هەواڵ
سوتاندنی پوش و پاوان قەدەغە دەكرێت
قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، سوتاندنی جاڕی گەنم و جۆ و پوش و پاوان قەدەغە دەكات و هەڕەشەی سزای توندیش لەو كەسانە دەكات كە دەبنە هۆی ئاگركردنەوە.

بە گوێرەی راگەیاندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای سیدسادق، كە ئاراستەی جوتیاران و هاوڵاتیانی قەزاكەی كردووەو وێنەیەكی دەست SNN كەوتووە، تێیدا هاتووە: ئاگادارتان دەكەین كە سوتاندنی جاڕی ( گەنم و جۆ و پوش و پاوان ) بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە، هەر كەسێكیش ببیتە هۆی هەڵگیرساندن و كردنەوەی ئاگر، بە توندترین شێوە ڕێكاری یاسایی دژی دەگرینەبەر.

راگەیاندراوەكە، زیانەكانی سوتاندنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ئاشكراكردووەو داواشی لە موختاری گوندەكان و هاووڵاتیان كردووە، هەر جوتیارێك یان كەسانی تر، ئاگریان لە جاڕو پوش و پاوانەكان بەردا، بەزوترین كات ئاگاداریان بكەنەوە.


SNN:

بەشی هەواڵ

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 9:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.