هەواڵ
داوای بەهاناوەچوونی پێشمەرگە دەكرێت.. یەكێتی زانیاری ورد بڵاودەكاتەوە
سوپای عیراق لەئەنجامدانی ژمارەیەك ئۆپەراسیۆن لەسنوری داقوق شكستدەهێنێت، هاوڵاتیانی عەرەب و توركمانی ناوچەكەش داوای بەهاناوەچوونی هێزی پێشمەرگە دەكەن، بەرپرسێكی یەكێتیش زانیاری ورد لەبارەی جموجۆڵەكانی تیرۆرستانی داعش بڵاودەكاتەوە.

ئیدریس حاجی عەلی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی، بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا لەسنوری قەزای داقوق ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش ئەنجام نەدراوە، بەڵام جموجۆڵەكانی تیرۆرستان ڕووی لەزیادبوون كردووەو مەترسیشیان لەسەر دانیشتوانی ناوچەكە زیاد بووە.
وتیشی:" سنورەكانی داقوق بەدرێژایی 40 كیلۆمەتر چیای حەمرینە لەگەڵ ڕوباری ڕۆخانە، تیرۆرستانی داعشیش بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی ئەو ناوچانەوە تێیدا جێگیربوون، سوپای عیراق تا ئێستا چەندینجار ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوەو سەركەوتوو نەبوەو نەیتوانیوە بنبڕیان بكات، هاوكات لەهاوڵاتیان و هێزە ئەمنیەكانیش بەتایبەت ناوچەی كاكەییەكان و حەفتەغارییەكان قوربانی زۆر هەیە".
بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەكێتی، جگە لەكورد، هاوڵاتیانی عەرەب و توركمانیش داوای بەهاناوەچوونی هێزی پێشمەرگە دەكەن و پێیان وایە تا ئەو هێزە نەگەڕێتەوە ئەمنیەت و ئاسایشی ناوچەكە بەرقەرار نابێت.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Jun 15 2019 6:51PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.