هەواڵ
بڕیارێكی نوێ لەبارەی لیستی موچە دەدرێت.. لەم مانگەوە كاری پێدەكرێت
بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی، ڕونكردنەوە لەبارەی داوایەكی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەكان بۆ گۆڕانكاریەك لەلیستی موچە دەدات و رایدەگەیەنێت: بۆ موچەی مانگی 4ی ئەمساڵ، كار بە گۆڕانكارییەكە دەكرێت.

نازدار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو داوایەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەوە ئاراستەمان كراوە، دەبێت لەمەودوا لیستی موچە لەسەر كاغەزی "A3" ئامادە بكەین، كە پێشتر لەسەر كاغەزی "A4" ئامادە دەكرا.

وتیشی: ئێمەش وەكو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات، سەرجەم ئامادەكارییەكانمان  تەواوكردووە، بۆئەوەی لیستی موچەی مانگی 4ی ئەمساڵ لەسەر كاغەزی جۆری "A3" ئامادە بكەین.

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات، تەئكیدیشیكردەوە بەهیچ جۆرێك لیستی موچەی مانگی داهاتوو بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە لە ئامادەكردنی لیستی موچە، دواناكەوێت.


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Jun 11 2019 5:51PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.