هەواڵ
لەسبەینێوە دەستپێدەکات ... بەڵێنەکەی پارتی راگەیەندرا
پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵێن بەیەکێتی دەدات کێشەی پارێزگاری کەرکوک چارەسەر بکرێت و سەرکردایەتیەکی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت، بەگوێرەی بەڵێنەکەی پارتی بێت لەگەڵ راسپاردنی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دانوستان و گفتوگۆکان بۆ پرسی پارێزگاری کەرکوکیش یەکلادەکرێتەوە.

وەستا رەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەSNNی راگەیاند: ئەو کێشانەی لەنێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی پارێزگاری کەرکوک ھەیە چارەسەردەکرێت، یەکێتی داوای بەرکەوتەی خۆی دەکات بەگوێرەی رێکەوتنەکانی نێوان ھەردوولایان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کەپێشتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەنگی بەسەرۆکی ھەرێم نەداوە مانای ئەوە نییە گرفتی لەگەڵ کەسایەتی نێچیرڤان بارزانیدا ھەبێت، بەڵکو ئێمە سوربوین لەسەر یەکلاکردنەوەی پرسی پارێزگاری کەرکوک و چارەسەرکردنی دۆخی ئەو شارە.

رونیشیکردەوە، پێشتر تەئکیدمان لە بەرکەوتەی یەکێتی کردۆتەوە بەگوێرەی رێکەوتنەکەی لەنێوان یەکێتی و پارتیدا ئەنجامدراوە.

لای خۆشیەوە، سیروان کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەSNNی راگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵێنیداوە کێشەی پارێزگاری کەرکوک چارەسەر بکرێت و گفتوگۆ و دانوستان لەسەر ئەو پرسە بکرێت.

ئاشکراشیکرد، بەڵێندراوە لە١١ی ٦ی ٢٠١٩ گفتوگۆ و دانوستان لەنێوان ھەردوولا بۆچارەسەرکردنی کێشەی پارێزگاری کەرکوک دەستپێبکات و ئەو کێشانەی لەسەر پرسی پارێزگاری کەرکوک بووە چارەسەر بکرێت و ھەنگاوی جددی بۆبنرێت.


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Jun 10 2019 4:41PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.