هەواڵ
لەگەڵ موچەی مانگی 6 ئەم پارەیەش خەرجدەكرێت
تائێستا عیراق پابەند نەبووە بەناردنی موچەی پێشمەرگەو ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت: بەدیاریكراوی نازانین، بەڵام هیچ گرفتێك لەناردنی موچەی ئەو وەزارەتە نییەو پێشبینی دەكەین لەگەڵ موچەی مانگی 6دا رەوانە بكرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاند: بەپێی زانیارییەكانی ئێمە، هیچ گرفتێك لەبەردەم ناردنی موچەی پێشمەرگە لەبەغداوە نییە، بەڵام نازانین بۆچی تائێستا رەوانە نەكراوە.

وتیشی: "پێموانییە موچەی پێشمەرگە رەوانەی هەرێم كرابێت و بشاردرێتەوە، چونكە ئەگەر هەرێمیش بیشارێتەوە عیراق رایدەگەیەنێت".

راشیگەیاند: ئەوەی گرنگە موچەی پێشمەرگە جێگیركراوەو پەیوەندی بەهیچ ململانێیەكەوە نییە، سەرەتا لەسەر بودجەی بەرگری دانرابوو، بەڵام خرایەوە ئەستۆی وەزارەتی دارایی بۆئەوەی لەبودجەی وەزارەتی بەرگری ببڕێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەركاتێك بڕیاری خەرجكردنی موچەی پێشمەرگە بدرێت لەمانگی (1)ی ئەمساڵەوە خەرج دەكرێت، كە بڕەكەی بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینارە.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: "بەدیاریكراوی نازانین، بەڵام پێشبینی دەكەین لەگەڵ موچەی مانگی (6)دا موچەی پێشمەرگەش رەوانە بكرێت".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Jun 3 2019 8:39PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.