هەواڵ
ئێران لەبڕیارێكی بەرامبەر هەرێم پاشگەزدەبێتەوە
بەرێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم رونكردنەوە لەبارەی هەنگاوێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر هەرێمی كوردستان لەوەرزی هاویندا دەدات و راشیدەگەیەنێت: بۆ ئەمساڵ پێناچێت ئەو هەنگاوە دژ بە هەرێم بگرێتەبەر و سەرچاوە ئاوییەكان بە رووی خاكی هەرێمدا بگرێتەوە.

ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداو وكۆگاكانی ئاو لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە لەمانگی 6  بەدواوە، كۆماری ئیسلامی ئێران سەرچاوە ئاوییەكانی بەڕووی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو ساڵی رابردووداش هەمان هەنگاوی بەرامبەر هەرێم پەیڕەوكرد.

وتیشی:" بەڵام ئەمساڵ بەهۆی زۆربوونی رێژەی ئاوو سەرڕێژبوونی زۆربەی بەنداوەكانی، ئێران بەنیاز نییە ئاوی ئەو سەرچاوانە بگرێتەوە، كە دڕژێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە.

ئەكرەم ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ كاتێك كۆماری ئیسلامی ئێران لە گرتنەوەی سەرچاوە ئاوییەكان، لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی ئاگادارنەكردۆتەوە، بەڵكو  هەركات پێویست بكات بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، ئەو هەنگاوە بەرامبەر دەگرێتەبەر.


SNN:

سامان بەختیار

  3 مانگ پێشتر - May 21 2019 6:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.