هەواڵ
نهێنی بەرپرسێكی باڵای پارتی ئاشكرادەكرێت
پەرلەمانتارێكی یەكێتیی ڕەخنەی توند لەبەرپرسێكی باڵای پارتی لەبەغدا دەگرێت و بەئەنجامدانی جیاكاری لەنێوان كوتلە كوردییەكان تۆمەتباری دەكات، ڕاشیدەگەیەنێت، "لەسەر پشكی كورد پۆستەكەی وەرگرتوەو بۆ بەرژەوەندی پارتی بەكاریدەهێنێت".

كوردە هاشم جیهاز ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەئەركی پیشەیی خۆی هەڵناسێت و جیاكاری لەنێوان پەرلەمانتاری كوتلە كوردیەكان دەكات لەكاتی هاتنی وەفدی بیانی یاخود بابەتێك كە پەیوەندیی بەنوێنەرانی كورد هەبێت، ئاگادارمان ناكاتەوە".

وتیشی:"وەك فراكسیۆنە كوردیەكان ئاگادارناكرێینەوە زۆرجاریش چەند خولەكێك پێشتر لەڕێگەی پارتیەكانەوە ئاگادارمان دەكەنەوە بۆ ئامادەبون لەهاتنی وەفدەكان، چەندینجاریش ئاگادارمكردۆتەوە جیاكاری نەكات، بەڵام گوێناگرێت".

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتیی ڕەخنە لەبەرپرسەكەی پارتی دەگرێت و دەڵێت:"هەست بەبەرپرسیارێتی پۆستەكەی ناكات كە لەپشكی كورد وەریگرتوە نەك پارتی، هەموو هەنگاوەكانی لەبەرژەوەندی سیاسەتی پارتیدایەو حزبایەتی دەكات".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  3 مانگ پێشتر - May 21 2019 3:15PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.