هەواڵ
پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ورده‌كاریی ڕوداوه‌كه‌ی‌ باخی‌ گشتیی ئاشكراده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاشكرایده‌كات، ئه‌وكه‌سه‌ی‌ له‌باخی‌ گشتیی‌ كه‌سێكی‌ برینداركرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، به‌رپرسێكی‌ پۆلیسیش ورده‌كاریی ڕوداوه‌كه‌ بۆ ڕای‌ گشتیی ده‌خاته‌ڕوو.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا هاتوه‌ ((پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ 21ی‌ 5ی‌ 2019 له‌باخی گشتیی سلێمانی، گه‌نجێك ته‌قه‌ی‌ له‌كه‌سێكی دیكه‌ كردو برینداریكرد، دواتر تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنه‌وه‌ ده‌ستگیركرا)).

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ر، س، ع)ه‌و له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 2000، له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌راوه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكردوه‌، "دوای‌ ڕوداوه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ برینداره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ كرا".

ورده‌كاریی ڕوداوه‌كه‌

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی سلێَمانی بۆ SNNی‌ ڕونكرده‌وه‌، "هاوڵاتییه‌ك پۆلیسی ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ كه‌سێك له‌ناو باخی گشتی چه‌كی پێیه‌، كاتێك پۆلیسی فریاكه‌وتن چون بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی چه‌كه‌كه‌ی پێبوه‌ ده‌ستگیری بكه‌ن، ئه‌وكه‌سه‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌یداوه‌ 15 مه‌ترێك له‌پێش پۆلیسه‌كانه‌وه‌ ڕۆیشتوه‌".

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، "كه‌سه‌كه‌ له‌پێشه‌وه‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سه‌یان پیشانبدات كه‌ ده‌مانچه‌كه‌ی پێیه‌، كاتێك نزیكبۆته‌وه‌ چه‌ك به‌ده‌سته‌كه‌ ته‌قه‌ی لێكردوه‌و برینداری كردوه‌، ئێستاش له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌و له‌ژێر چاودێری وردایه‌و بێهۆشه‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ پۆلیس زانیاری‌ زیاتری‌ ئاشكراكردو وتی:"تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ به‌ده‌مانچه‌كه‌وه‌و له‌بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رایه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و ناوی (ڕ.س.ع) له‌دایكبوی ساڵی 2000، به‌ڵام برینداره‌كه‌ هیچ پێناسێكی پێ نییه‌، بۆیه‌ ناوو ته‌مه‌نی لای ئێمه‌ش ئاشكرانییه‌".

سه‌باره‌ت به‌بونی‌ كێشه‌ش له‌نێوان دوكه‌سه‌كه‌دا، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ده‌ڵێت:"نازانین كێشه‌ له‌نێوانیادا هه‌بوه‌ یان نا، به‌ڵام دیاره‌ یه‌كتر ده‌ناسن و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  3 مانگ پێشتر - May 21 2019 11:40AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.