هەواڵ
به‌غدا پاره‌ی سێ ساڵی هه‌رێم خه‌رجده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڵێنی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بۆ خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی سێ ساڵی رابردووی جوتیارانی هه‌رێم ده‌دات، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت: عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنی داوه‌ بڕی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵ زیاد بكات.

د.به‌هار مه‌حمود، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌ لێدوانێكدا بۆ SNN، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكراكردو رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌دا خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێممان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵ راسته‌وخۆ له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌هه‌فته‌یه‌ك له‌دوای راده‌ستكردنی گه‌نم دابه‌شده‌كرێت و دواناخرێت.

وتیشی: "به‌هۆی باران بارینی ئه‌مساڵه‌وه‌، به‌رهه‌می گه‌نم زۆرتر بووه‌، بۆیه‌ داوامانكرد بڕی گه‌نمی وه‌رگیراو زیاد بكرێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڵێنیدا بڕی وه‌رگرتنی گه‌نم بۆ ئه‌مساڵ زیاد بكرێت".

راشیگه‌یاند: پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم بۆ ساڵانی (2014، 2015، 2016) ده‌بوایه‌ هه‌ر ساڵێك و له‌بودجه‌ی خۆیدا خه‌رج بكرایه‌، بۆیه‌ ئێستا كێشه‌یه‌كی دارایی دروست بووه‌و بڕی پاره‌ی ته‌واو بۆ ئه‌و سێ ساڵه‌ دابین ناكرێت بۆئه‌وه‌ی خه‌رجی بكه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڵێنیدا ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بۆ بدۆزنه‌وه‌و ئه‌و پاره‌یه‌ش خه‌رج بكرێت.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  3 مانگ پێشتر - May 21 2019 11:32AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.