هەواڵ
وه‌فدێكی هه‌رێم به‌په‌له‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
وه‌فدێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش مه‌به‌ستی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر پێویست بكات دیداری دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

شوان كه‌ریم، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ SNNی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 21ی 5ی 2019 وه‌فدێكی لیژنه‌كه‌مان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ زیادكردنی بڕی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیارانی هه‌رێم له‌ (340 هه‌زار تۆنه‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 500 هه‌زار تۆن).

وتیشی: "وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ و بازرگانی و دارایی عیراق ده‌كات".

راشیگه‌یاند: وه‌فده‌كه‌ له‌به‌رنامه‌یاندایه‌ به‌دواداچوون بۆ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015، 2016) بكه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویست بكات دیداری دیكه‌ش بكه‌ن.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  3 مانگ پێشتر - May 21 2019 11:21AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.