هەواڵ
له‌هه‌رێمه‌وه‌ زه‌نگی‌ مه‌ترسی‌ لێدرا..ئه‌نفلۆنزای‌ كوشنده‌ بڵاوبۆوه‌
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم لیستی 27 وڵاتی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ هاورده‌كردنی به‌روبومی په‌له‌وه‌ریان لێوه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، هه‌رێم بڕیاریداوه‌ ڕێگه‌ به‌هاورده‌كردنی هیچ به‌روبومێك له‌پارێزگای به‌سره‌وه‌، "چونكه‌ كوشنده‌ترین جۆری ئه‌نفلۆنزای‌ لێ‌ بڵاوبۆته‌وه‌".

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ SNN نێردراوه‌، به‌هۆی نه‌خۆشی كوشنده‌ی‌ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌وه‌، ڕێگه‌نادرێت به‌روبومی په‌له‌وه‌ر له‌ 27 وڵاتی جیهانه‌وه‌ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.

نوسراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یان تێدا بڵاوبۆته‌وه‌، له‌وانه‌ش (ئێران، دانیمارك، ڕوسیا، مسڕ، هیندستان و ئه‌فغانستان)و 21 وڵاتی‌ دیكه‌ش.

هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، له‌پارێزگای به‌سره‌ نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی زۆر كوشنده‌ له‌جۆری (H5N8) تۆماركراوه‌، بۆیه‌ هه‌رێم بڕیاریداوه‌ ڕێگه‌نه‌دات له‌و پاێزگایه‌ په‌له‌وه‌رو به‌روبومه‌كانی هاورده‌ی هه‌رێمی‌ كوردستان بكرێت.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ دكتۆر جه‌مال شوكری به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ره‌نتینه‌ی ڤێتێرنه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵی جیهانیه‌وه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئه‌نفلۆنزا یاخود نه‌خۆشی په‌له‌وه‌ریان تێدا بڵاوبۆته‌وه‌ دیاریده‌كرێن، بۆئه‌وه‌ی به‌روبومی په‌له‌وه‌ریان لێوه‌ هاورده‌نه‌كرێت".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  3 مانگ پێشتر - May 21 2019 8:46AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.