هەواڵ
عادل عەبدولمەهدی بەڵێنێك بە كورد دەدات
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران، وردەكاریی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی كوتلە كوردستانییەكان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرادەكات و راشیدەگەیەنێت: عادل عەبدولمەهدی بەڵێنێداوە بەدواداچوونی جدی بۆ دۆخی كەركوك بكات و چارەسەری ئەو كێشانەش بكات كە لە ناوچە دابڕێندراوەكان دووچاری كورد بۆتەوە.

د.جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران، بە SNNی راگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ 20ی 5ی 2019ی كوتلە كوردستانییەكان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، چەند پرسێك گفتوگۆی لەبارەوە كرا، گرنگترینیان كێشەی كورد لەناوچەی سەرگەڕان و گوندی پەلكانە بوو، كە جارێكی دیكە ئەو ناوچانە دووچاری تەعریب دەكرێنەوە، بەتایبەت ئەو كێشانەی لەڕووی ئەمنی و سەربازییەوە دووچاری كورد لەو ناوچانە بۆتەوە.

وتیشی:" لەكۆبونەوەكەدا داوامان لە عەبدولمەهدی كرد وەكو سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەسەڵاتی یەكەم، لەسەر ئەو كێشانە بێتەدەنگ و هەڵویستیان هەبێت، بەتایبەت كە جوتیارانی ئەو ناوچەیە دووچاری نەهامەتی و دەربەدەری بوونەتەوە.

د.جوان ئیحسان ئاشكراشیكرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنداوە بەدواداچوونی جدی بكات و ئەو كێشانەی لەكەركوك و سنوری ناوچە دابڕێندراوەكان هەیە چارەسەر بكرێت، وتیشی: سەرۆك وەزیران رایگەیاندووە ئەوەی لەتوانایدا بێت درێغی ناكات.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی باسی لەوەشكرد، لەكۆبونەوەكەدا باسمان لەوەشكردووە ئەو هەنگاوانەی لەكەركوك ئەنجامدەدرێن، بەشێكی بەهۆی مامەڵەی پارێزگاری بەوەكالەتی شارەكەیەو دەبێت پرسی ئەو پارێزگایە یەكلابكرێتەوە، وتیشی: بەڵام كێشەی كەركوك بەشێكی پەیوەستە بە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمەوەو بەشێكیشی لەدەسەڵاتی سەرۆك وەزیرانی عێراقە وەكو دەسەڵاتی یەكەم، واتا دەبێت هەرێم لەسەر ئەو پرسە رێكبكەون ئەوكات سەرۆك وەزیران بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدات.


SNN:

سامان بەختیار

  3 مانگ پێشتر - May 20 2019 6:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.