هەواڵ
ئەمریكا بڕیارێك لەبارەی عیراقەوە دەردەكات.. هەرێمیش دەگرێتەوە
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پابەندبوونی خۆی بە هاوكاریكردنی پێكهاتە ئاینییەكان لە عیراق و هەرێمی كوردستان دووپاتدەكاتەوەو كونسوڵخانەی ئەو وڵاتەش لە هەرێم، پشتیوانی دارایی بۆ چەند ناوچەیەك رادەگەیەنێت.

كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر، لێدوانێكی هاوبەشی هەریەك لە ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتی و ماكس پریمۆراك نوێنەری تایبەتی پرۆگرامەكانی تایبەت بە یارمەتیدانی كەمینەكان، بڵاوكردۆتەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەمریكا  پابەند دەمێنێتەوە بە كاركردن لەگەڵ هەموو پێكهاتە ئاینییەكان لە عیراق  بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

لەو لێدوانە هاوبەشە، كە وێنەیەكی بۆ SNN نێردراوە، جەختی لەوەكراوەتەوە كە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگیكردن و بە لەنزیكەوە كاركردن لەگەڵ هاوشانە لۆكاڵییەكانمان و هەروەها ڕِابەڕانی كۆمەڵگا، بۆ جێبەجێكردن و چاودێریكردنی ئەو پرۆگرامانەی لە ئێستاو داهاتووش بە پارەی ئەمریكا تەمویل دەكرێن لەسەرانسەری وڵاتدا.

ئەو دوو بەپرسەی ئەمریكا راشیانگەیاندووە:" سەرەڕای گۆڕانكاری لەباری ئیشكردنماندا، پاراستنی مافی هەموو پێكهاتە ئاینییەكان، كاری لەپێشینەی سەرۆك و جێگری سەرۆك و وەزیری دەرەوەی ئەمریكایە".

ئاشكراشیانكردووە، وەك پشتیوانیكردن لەبڕیارەكەیی جێگری سەرۆك، كە لە مانگی 10ی 2017 دەریكردووە، ئەمریكا وەبەرهێنان دەكات بۆ  یارمەتیدانی پێكهاتە ئاینی و نەژادییە چەوسێندراوەكان لەباكوری عیراق، بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵەكانیان و كۆمەڵگاكانیان ببوژێننەوە.

هەروەك ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەمریكا پاڵپشتی دارایی بۆ ژمارەیەك پرۆژەی گرنگ لە قەرەقۆش و كەرەملێس و باشیك و شێخان و تەلسقۆف و لالش و ئەلقۆش و شەنگال و موسڵ و ناوچەكانی تر دابینكردووە.


SNN:

بەشی هەواڵ

  3 مانگ پێشتر - May 20 2019 5:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.