هەواڵ
گۆڕان لەسەر لێكنزیكبونەوەیان لەگەڵ یەكێتی دەدوێت
گۆڕان له‌باره‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی ده‌باشانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان دێته‌ده‌نگ و به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ له‌یه‌ك ناوچه‌ ده‌ژین و قاعیده‌یه‌كی‌ هاوبه‌شمان هه‌یه‌"، ده‌شڵێت:"گۆڕان به‌فه‌رمی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ هه‌ڵپه‌ساردوه‌".

چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌SNNی راگه‌یاند، "له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ و لێكنزیكبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ له‌یه‌ك ناوچه‌ ده‌ژین و قاعیده‌یه‌كی‌ هاوبه‌شمان هه‌یه‌و دوو سه‌ركردایه‌تی‌ جیاوازمان هه‌یه‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ گۆڕان جه‌ختیكرده‌وه‌، "بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌فه‌رمی‌ و به‌بڕیاری‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان هه‌ڵپه‌ساردوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و چوار ڕێكه‌وتنه‌ی‌ له‌نێوانماندا كراوه‌ هیچی‌ جێبه‌جێنه‌كردوه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان وتیشی:"ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی كه‌به‌ڕێكه‌وتننامه‌ی ده‌باشان ناسراوه‌، له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌ له‌مپه‌ڕی بۆدروستنه‌كراوه‌، به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ له‌مپه‌ڕی بۆدروستكراوه‌، پێشمانوایه‌ ئه‌گه‌ر ڕێگری بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ دروستنه‌كرایه‌، ئێستا بارودۆخی كوردستان له‌ڕوی دیموكراسی و ئاوه‌دانی و حكومڕانی باش، زۆر پێشكه‌وتوترده‌بوو".


SNN:

خێڵان ڕەئوف

  3 مانگ پێشتر - May 20 2019 3:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.