هەواڵ
موچه‌ی خانه‌نشینی زیاد ده‌كات.. واده‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت
په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر موچه‌ی خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دێته‌ ده‌نگ و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌و هێزانه‌ ده‌كات و ئاشكرایده‌كات، "به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، هه‌مواری یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌ 80%ی كۆی موچه‌كانیان خانه‌نشین بكرێن".

عوسمان سێده‌ری، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، یه‌كێك ده‌بێت له‌ ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانمان له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم.

وتیشی: "له‌ئێستادا هه‌ر پۆلیسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ خانه‌نشین بكرێت، ته‌نها له‌ (80%)ی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی پێده‌درێت، له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه‌ی‌ خانه‌نشین له‌ (80%)ی كۆی موچه‌ی بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه‌ هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مواری یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بكه‌ین و ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌، خانه‌نشین بكرێن".

ئاشكراشیكرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ ره‌هه‌ندی دارایی هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ زیاد بكه‌ین.

به‌وته‌ی عوسمان سێده‌ری، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ كابینه‌ی نۆیه‌م، بابه‌تی هاوتاكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی له‌گه‌ڵ موچه‌ی سه‌ربازیی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ورژێنین كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی (5) هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌.

وتیشی: "مافی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یه‌ كه‌ موچه‌كانیان هاوتای موچه‌ی سه‌ربازیی بكرێته‌وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ عیراق جێبه‌جێكرا، بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی پێویستی به‌ نزیكه‌ی (5) ملیار دینار هه‌یه‌".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  3 مانگ پێشتر - May 18 2019 9:04AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.