هەواڵ
حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ به‌په‌له‌ له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ موچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زانیاری‌ گرنگ سه‌باره‌ت به‌ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ده‌دات، به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانیش حكومه‌تی‌ هه‌رێم و عیراق كۆی كێشه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌موچه‌و بودجه‌و نه‌وت له‌پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2020 چاره‌سه‌رده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌SNN دراوه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای پێكهێنانی كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت، وه‌فدی هاوبه‌ش و هونه‌ری‌ پێكبهێنرێت بۆ دانوستان له‌سه‌ركۆی ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ ماون له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوه‌كو چاره‌سه‌ربكرێن.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هیچ كه‌سێك ناتوانێت موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم له‌به‌غداوه‌ ببڕێت و ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم تا 1ی 1ی 2020 به‌گوێره‌ی‌ یاسای‌ بودجه‌ زامنكراوه‌و وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كرێت.

له‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ باسی‌ لێوه‌كرا، ئه‌وه‌ی‌ باس له‌بڕینی‌ موچه‌و بودجه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كات زیاتر كراوه‌ته‌ بابه‌تێكی‌ سیاسی، ئه‌گه‌رنا ناردنی موچه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ڕاده‌ستكردنی‌ نه‌وته‌وه‌ نابێت و بۆ ساڵی داهاتوش له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پڕۆژه‌ بودجه‌ بڕیار له‌باره‌ی‌ پشكی‌ هه‌رێم ده‌درێت، هاوكات حكومه‌تی‌ هه‌رێم وحكومه‌تی‌ عیراق هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌وكێشانه‌ی‌ له‌نێویاندا هه‌یه‌ به‌یه‌كجاری چاره‌سه‌ربكرێن".

له‌زانیارییه‌كانی‌ SNNدا ته‌ئكید له‌وه‌شكرایه‌وه‌، كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كرێت پڕۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2020ی ساڵی داهاتوو پشكی‌ هه‌رێم وه‌كو ئه‌مساڵ بێت یاخود باشتربێت له‌وه‌ی‌ ئه‌مساڵ، ئه‌وكێشانه‌شی‌ هه‌ن سه‌رجه‌میان له‌دۆسێكانی‌ نه‌وت و موچه‌و بودجه‌ش هه‌بون چاره‌سه‌ربكرێن.


SNN:

سامان به‌ختیار

  3 مانگ پێشتر - May 17 2019 3:15PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.