هەواڵ
له‌باره‌ی نرخی دۆلار په‌یامێكی به‌په‌له‌ ده‌درێته‌ هاوڵاتیان
لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی گۆڕانكاری به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتیان و ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "كۆنترۆڵی دۆلار كراوه‌و ڕێگری له‌به‌رزبونه‌وه‌و دابه‌زین به‌رامبه‌ر به‌دینار ده‌گیرێت".

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌زیادبونی ئاڵۆزیی و هه‌ڕه‌شه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، به‌های دراوی ئێرانی و به‌راورد به‌دراوه‌كانی دیكه‌ دابه‌زین به‌خۆوه‌ ده‌بینێت".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵكشان و داكشانی دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دینار ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی وتی:"ئاڵۆزییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار ناكات، چونكه‌ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ دۆلار به‌ته‌واوی كۆنترۆڵكراوه‌".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌یامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "كێشه‌ بۆ دۆلار دروستنابێت و به‌رزو نزمی زۆر به‌خۆوه‌ نابینێت، به‌ڵكو به‌هه‌مانشێوه‌ی ئێستا له‌ده‌وروبه‌ری 120 هه‌زار دینار بۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌مێنێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ هیچ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  3 مانگ پێشتر - May 17 2019 10:14AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.