هەواڵ
پێش جه‌ژن موچه‌ی مانگی (3) دابه‌شده‌كرێت؟ ..زانیاری له‌به‌غداوه‌
واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (3)ی ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌شی ده‌ستكه‌وتون، بۆ چه‌ند ڕۆژێك دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و مانگه‌ دواده‌كه‌وێت، په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی داراییش له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاشكرایده‌كات، "له‌ڕۆژانی 18ی هه‌موو مانگێك له‌عیراق ده‌ست به‌خه‌رجكردنی پاره‌ی موچه‌ ده‌كرێت".

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان دیارینه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ پێشبینییه‌ فه‌له‌كییه‌كان، پێده‌چێت یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بكه‌وێته‌ (4 یاخود 5)ی مانگی (6)وه‌، ئه‌و واده‌یه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (3)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌SNN دراون، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی ڕۆژانی (5)ی هه‌موو مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كات، بۆیه‌ پێناچێت دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (3) پێشبخرێت، به‌ڵكو بۆ دوای كۆتاییهاتنی پشوه‌كانی جه‌ژن دواده‌كه‌وێت.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ د.جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "سیستمی دابه‌شكرنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌عیراق به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ له‌ڕۆژانی 18ی هه‌موو مانگێك پاره‌ له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و له‌ڕۆژانی 25ی هه‌موو مانگێكیش دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كات و زۆرجاریش له‌و واده‌یه‌ به‌شێكی زۆری موچه‌خۆران موچه‌پان پێده‌درێت".
وتیشی:"نازانرێت ئایا به‌غدا ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێشده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی پێش جه‌ژن موچه‌ دابه‌شبكرێت یان نا".



SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  3 مانگ پێشتر - May 17 2019 9:38AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.