هەواڵ
ئاگادارییه‌كی به‌په‌له‌ بۆ خاوه‌نی ڕه‌ز و باخ و ڤێلاكان
ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ تاپۆكردنی‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ ده‌دات كه‌ ڕه‌زو باخن و له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا خانو ڤێلایان تێدا دروستكراوه‌ و سه‌رۆكی‌ یه‌كێك له‌لیژنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ره‌ز و باخانه‌ تێكنادرێن و ده‌شڵێت :چاوه‌روانده‌كرێت دوای‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت ئه‌و پرسه‌ یه‌كلابكرێته‌وه‌.

محه‌مه‌د ره‌سوڵ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ شاره‌وانی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند: تائێستا باسله‌وه‌ نه‌كراوه‌كه‌ فۆڕم به‌سه‌ر خاوه‌نی‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ دابه‌ش بكرێت كه‌ ده‌كه‌ونه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ ده‌وروبه‌ری‌ شاری‌ سلێمانی‌ و كراونه‌ته‌ باخ و ره‌زی گه‌وره‌ یان خانو و ڤێلایان تێدا دروستكراوه‌.

وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ پێشتر راگه‌یه‌نرا كه‌ئه‌و زه‌ویانه‌ تۆمارده‌كرێن وه‌كو ناوچه‌یه‌كی‌ سه‌وزایی و ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدابكرێت و وه‌كو ناوچه‌ی‌ سه‌وزایی تۆماربكرێن ئه‌وا مه‌ترسی ڕووخاندن له‌سه‌ر ره‌زو باخ و خانوه‌كانیان نابێت.

رونیشیكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی‌ ڕابردودا پێشنیازكرا كه‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ی‌ كراونه‌ته‌ ره‌ز و باخ ته‌میلك بكرێن له‌به‌رامبه‌ردا بڕه‌ پاره‌یه‌كیان وه‌كو باج لێوه‌ربگرێت، به‌لاَم تائێستا ئه‌و هه‌نگاوه‌ كاری‌ پێنه‌كراوه‌ چاوه‌روانی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كرێت كه‌ ئه‌و پرسه‌ یه‌كلابكاته‌وه‌.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، تائێستا  دوا بڕیار له‌باره‌ی‌ ئه‌و زه‌ویانه‌وه‌ نه‌دراوه‌  كه‌ فۆڕمیان بۆ ده‌ربكرێت وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م، به‌لاَم دوای‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت ئه‌و پرسه‌ش بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

  3 مانگ پێشتر - May 16 2019 10:05AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.