هەواڵ
دارایی خشته‌ی موچه‌ی ڕاگه‌یاند
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌ی موچه‌ی مانگی 2ی ئه‌مساڵی ڕاگه‌یاندو به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانیش له‌خشته‌كه‌دا له‌سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو به‌رده‌وامده‌بێت و موچه‌ی‌ چوار وه‌زاره‌تیش دابه‌شده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ به‌SNN دراوه‌، دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ دوو، له‌سبه‌ینێ‌ 6ی‌ 5ی‌ 2019وه‌ ده‌ستپێده‌كات و لیواكان و دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ موچه‌یان پێده‌درێت.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی، ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش 7ی‌ 5ی‌ 2019 موچه‌ی‌ یه‌كه‌كانی‌ 70و 80ی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی زانیاری‌ زیاتری‌ ئاشكراكردو وتی‌:"ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وه‌زاره‌تی‌ دارایی موچه‌ی پێده‌درێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ وت:"له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتودا ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی‌ 5ی‌ 2019 موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دابه‌شده‌كرێت".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

  4 مانگ پێشتر - May 5 2019 2:12PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.