هەواڵ
دابه‌شكردنی موچه‌ پێشده‌خرێت..20 ڕۆژ جارێك دابه‌شده‌كرێت
میدیای‌ پارتی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، چوار موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌شناكرێت، به‌ڵكو 20 ڕۆژ جارێك موچه‌یه‌ك دابه‌شده‌كرێت و مانگانه‌ش 10 ڕۆژ پێشده‌خرێت.

دوای ئه‌وه‌ی د.فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عیراق ڕایگه‌یاند، خه‌رجكردنی موچه‌ی چوار مانگی پێشمه‌رگه‌ بۆ مانگه‌كانی (1، 2، 3و 4)ی ئه‌مساڵ كه‌ بڕی موچه‌ی هه‌ر مانگێك 68 ملیار دیناره‌و له‌م ڕۆژانه‌دا بۆ هه‌رێمی ده‌نێرن، میدیاكانی پارتی له‌زاری به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ شێوازی دابه‌شكردنه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌.

لیوا بابه‌كر فه‌قێ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایكردوه‌، "چوار موچه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌شناكرێت، به‌ڵكو چوار موچه‌ دیاریكراوه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی عیراق بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌ش مانگانه‌ ئه‌ژمارده‌كرێت".

وتوشیه‌تی‌:"پێده‌چێت له‌م مانگه‌كاندا 10 ڕۆژ پێشبخرێت، واته‌ له‌جیاتی 30 ڕۆژ، هه‌ر 20 ڕۆژ جارێك موچه‌یه‌ك بدرێت تا ده‌گاته‌ قۆناغی خۆی".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌میدیای‌ پارتی‌ وتوه‌، "ڕۆژی‌ پێنجی‌ مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌كرا، واته‌ 10 ڕۆژه‌كه‌ ده‌ڕۆشت ئینجا موچه‌ دابه‌شده‌كرا، به‌ڵام ئێستا 10 ڕۆژ ده‌مێنێت و موچه‌ دابه‌شده‌كرێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  4 مانگ پێشتر - Apr 23 2019 10:16AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.