هەواڵ
سبه‌ینێ‌ مه‌چن بۆ سه‌یران..كه‌شناسی‌ زانیاری‌ ئاشكراده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم پێشبینیه‌كان بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌و سبه‌ینێ‌ هه‌ینی‌ ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "سبه‌ینێ‌ له‌دوای‌ نیوه‌ڕۆوه‌ بارانبارین له‌زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كان ده‌ستپێده‌كات".

به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاسمان له‌سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت".

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، "سبه‌ینێ‌ هه‌ینی ئاسمان له‌كاته‌كانی‌ به‌یانیدا له‌سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌دوای‌ نیوه‌ڕۆشه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری‌ ته‌واو".

كه‌شناسی‌ هه‌رێم ته‌ئكیدیكردۆته‌وه‌، له‌دوا نیوه‌ڕۆی‌ سبه‌ینێ‌ هه‌ینیه‌وه‌ بارانبارین له‌زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كان هه‌رسێ‌ پارێزگای‌ (سلێمانی‌، هه‌ولێرو دهۆك) ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  4 مانگ پێشتر - Apr 18 2019 10:16AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.