هەواڵ
واده‌ی ده‌وامی مامۆستایان ئاشكرا ده‌كرێت.. ئه‌م ده‌رماڵه‌یه‌ ده‌بڕدرێت
ساڵانه‌ له‌ هه‌ردوو مانگی (7 و 8)دا ده‌رماڵه‌ی هاتووچۆی مامۆستایان ده‌بڕدرێت و راگه‌یاندنی  په‌روه‌رده‌ی گشتیی سلێمانیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌چوار ساڵی رابردووی قه‌یرانی دارایی و جێبه‌جێكردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌، بڕینی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی مامۆستایان راگیرابێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت"تاڕۆژی (31ی 6)مامۆستایان پابه‌ندن به‌ ده‌وامی فه‌رمییه‌وه‌".

مه‌ریوان عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتیی سلێمانی، به‌SNNی راگه‌یاند: پێشووتریش و به‌پێی یاسا، ساڵانه‌ له‌ هه‌ردوو مانگی (7 و 8)دا ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به‌ هاتووچۆی مامۆستایان ده‌بڕدرێت، چونكه‌ له‌و دوو مانگه‌دا پشووی فه‌رمی مامۆستایانه‌.

وتیشی:"تاڕۆژی (31ی 6) مامۆستایان پابه‌ندن به‌ ده‌وامی فه‌رمییه‌وه‌و له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌، ده‌رماڵه‌ی هاتووچۆ بۆ دوو مانگ ده‌بڕدرێت و دواتر ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌روه‌رده‌ی گشتیی سلێمانی ره‌تیكرده‌وه‌ له‌چواری ساڵی رابردووی قه‌یرانی دارایی و سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا، بڕینی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ راگیرابێت و وتی:"ئه‌وكاتیش له‌و دوو مانگه‌دا ده‌رماڵه‌ی هاتووچۆ ده‌بڕدرا".

ده‌رماڵه‌ی ناوشاری مامۆستایان به‌پێی شوێنی جوگرافی له‌ بڕی 20 هه‌زار دیناره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا 40 هه‌زار دینار كه‌ هاتووچۆی مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  4 مانگ پێشتر - Apr 18 2019 9:55AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.