هەواڵ
خشته‌یه‌كی نوێی مووچه بۆ سبه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نرا
خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ گۆڕانی‌ به‌سه‌رداهات و وه‌زاره‌تی‌ دارایی جگه‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا، موچه‌ی‌ سێ‌ وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش دابه‌شده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش زانیاری‌ زیاتر ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

 به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ SNN له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتوه‌، سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (خوێندنی باڵا، ناوخۆ، سامانه‌ سروشتیه‌كان‌ و ئه‌وقاف) موچه‌یان پێده‌درێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشیكرد، جگه‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌، هه‌ریه‌ك له‌ (ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ هه‌رێم، هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌، به‌رگری‌ و فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ هه‌رێم)یش موچه‌یان پێده‌درێت.
گۆڕانكاریی‌ له‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌كاتێكدایه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا ئاشكرایكردبوو، ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 18ی‌ 4ی‌ 2019 موچه‌یان پێده‌درێت.
به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش كاوه‌ محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری‌ كورد له‌به‌غدا به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "شه‌وی‌ ڕابردوو به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ دارایی عیراق كردوه‌و پێیڕاگه‌یاندوه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پاره‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداوه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  4 مانگ پێشتر - Apr 17 2019 1:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.