هەواڵ
هه‌واڵێكی گرنگ بۆ هه‌رێم له‌باره‌ی بودجه‌ و مووچه‌وه‌
لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌رده‌وامه‌ له‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: خاڵه‌ ناكۆكه‌كانی ناو بودجه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ین و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمیش له‌بودجه‌دا جێگه‌ی كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ SNNی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20ی 1ی 2019، به‌شی زۆری گفتوگۆكانمان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 ته‌واو ده‌كه‌ین و سبه‌ینێش گفتوگۆ له‌سه‌ر خاڵه‌ ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ین.

وتیشی: "له‌ماده‌ی 30ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا، بڕگه‌یه‌كی نوێمان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم داخڵكردووه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران، تێیدا هاتووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015، 2016) جێگه‌ بكاته‌وه‌و خه‌رجی بكات".

راشیگه‌یاند: نه‌رمێكی هه‌ست پێكراو هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی كۆبوینه‌وه‌و پلانی سبه‌یمان تاوتوێ كرد كه‌ موچه‌ خاڵی سوره‌و ده‌بێت بدرێت.



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  6 مانگ پێشتر - Jan 20 2019 8:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.