هەواڵ
هەرێم و بەغدا رێكدەكەون .. مانگی داهاتوو جێبەجێدەكرێت
هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر بەڕێوەبردنی دەروازە سنورییەكان رێكدەكەون، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: دواین وادە بۆ جێبەجێكردنی پێناسی گومرگی لەنێوان هەردوولا، رۆژی 15ی 2ی 2019 دانراوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی راگەیاند: بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا كراوە لەسەر دەروازە سنورییەكان، بەڕێوەبەرایەتی دەروازە سنورییەكانی هەرێم، لەڕووی كارگێڕی و موچەوە دەخرێتەسەر بەغدا، بەڵام بەهەمان ستاف و فەرمانبەرەوە، هەر گۆڕانكارییەك لەستافەكەیدا بكرێت، پێویستە بەڕەزامەندی هەرێم بێت و حكومەتی هەرێم لەو گۆڕانكارییانەدا باڵا دەست بێت.

وتیشی: "لەناو دەروازە سنورییەكاندا چەندین فەرمانگە هەیە، لەوانەش فەرمانگەكانی (نشینگە، گومرگ، پۆلیسی گومرگ و تەندروستی)، هیچكام لەو فەرمانگانە ناخرێتەسەر بەغدا، تەنیا بەڕێوەبەرایەتی دەروازە سنورییەكان، كە ئەركی هەماهەنگییە لەنێوان فەرمانگەكانی ناو دەروازە سنورییەكە، لەڕووی كارگێڕی و موچەوە دەخرێتەسەر بەغدا".

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكارەكەی ئەوەیە كە لەهەرێم دەستەی دەروازە سنورییەكان نییەو یاساشی نەبووە، بۆیە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەخرێتەسەر بەغدا.

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم راشیگەیاند: ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا لەسەر دەروازە سنورییەكان كراوە، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، جێبەجێكردنەكەشی پەیوەستە بەحكومەتی عیراقەوە، بەڵام ئەو بڕگەیەی تایبەتە بەگومرگ، رۆژی 15ی مانگی داهاتوو وەك دواین وادە دانراوە بۆئەوەی پێناسی هاوبەشی گومرگی لەنێوان هەرێم و عیراق بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

  6 مانگ پێشتر - Jan 20 2019 7:27PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.