ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
کورتەباڵاکان زیاتر توشی شەکرەدەبن
SNN: 

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریخستوە کەکەسانی باڵابەرز پارێزراون لەدژی نەخۆشی شەکرە لەجۆری دووەم. 
بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیل، ھەر ١٠ سانتیمەتر لەدرێژی دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بەنەخۆشی شەکرە بەرێژەی ٤١% بۆ پیاوان و ٣٣% بۆ ژنان.
توێژەرانی پەیمانگەی ئەڵمانی بۆ خۆراکی مرۆیی دەڵێن ھۆکارەکەی ئەوەیە کەئەو کەسانە کورتەباڵان رێژەی چەوری جگەر و فشاری خوێن و ھەوکردنیان زۆرە. 
ئەو کەسانەی باڵا بەرزن ھەستیارییان زیاترە بۆ ئەنسۆلین و خانەکانی بێتا کاریگەر ترە و ئەمەش لەپەنکریاسدا ھەیە کەئەنسۆلین دروست دەکات. 
توێژەران لەگۆڤاری Diabetologia دا بڵاویانکردۆتەوە رەنگە پاڵنەری ئەم دەستە پێچەوانەیە دابەزینی رێژەی چەوری بێت لەجگەر و ئەمەش زۆر گونجاوترە بۆ مەترسی پەیوەندیدار بەنەخۆشیەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن، بەتایبەت چەوری خوێن و ئەدیبۆنیکتین و پرۆتینی سی. 
توێژەران بۆیان دەرکەوت کەپەیوەندی باڵا ھەیە لەگەڵ مەترسی شەکرە و ئەمەش ئاساییە لەوانەی کێشیان سروشتییە.

هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 4:22PM
1721
بابه‌تی زیاتر