ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەخەوھەڵدەستی و ماندوویت...مەگنیسیۆمت کەمە
SNN: 

لەش پێویستی بەچەندین رەگەزی خۆراکی ھەیە بۆ بەدەستھێنانی ووزە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی رۆژانە، ئەگەر ووزە نەبێ بزانە مرۆڤ توشی کاریگەری بێزارکەر دەکات و ئەمەش لەسەر میزاج و ھێزی ماسولکەکان دەکەوێت، چەندین توێژینەوەش دەریانخستوە کەپەیوەندیی ھەیە لەنێوانی کەمی مەگنیسیۆم لەژەمە خۆراکییەکان و ھەستی ماندوێتی کەلەگەڵ بەساڵاچوندا دروست دەبێت. 
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردۆتەوە کەھەستکردن بەکەمی ووزە لەبەیانیاندا مانای وایە لەش پێویستی بەمەگنیسیۆمە بۆ یارمەتی ماسولکەکان تا بەباشی کاربکات و ئێسک بەھێز بکات، مەگنیسیۆم ھاوکارە بۆ ٣٠٠ ئەنزیمی لەش و گرنگە بۆ کارلێکەکان کەATPی تێدایە کەووزە دەداتە خانەکان و لەش. 
دەکرێ لەگەڵ رۆتینی بەیانیاندا مۆز بخورێت یان دەنکە کولەکە بخورێت بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەمەگنیسیۆم و ئەمەش لەفاسۆلیا و سپێناخ یشدا ھەیە. 

هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 3:56PM
1865
بابه‌تی زیاتر