لەکوردستانەوە
لەھەڵەبجە تورەکەی دۆستی ژینگە دروست دەکرێت
SNN: کۆسار مەحمود

 ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگەو مافەکانی ژنان ، زیاترلە  (۱۰۰۰) تورەکەی قوماش لەپێناو دۆستایەتی ژینگە بڵاو دەکاتەوەو بەرپرسی بەشی ژینگەی ڕێکخراوەکەش دەڵێت ، لەداھاتودا کارەکە فراوان دەکەین و پلانمان ھەیە کارگەیەکی تایبەت بە دروستکردنی تورەکەی خام دا بنێین

gellerytitle

سارا سەلام بەرپرسی بەشی ژینگەی ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە بەSNNی ڕاگەیاند : ئەم پڕۆژەیەی ئێمە لەپێناو پاراستنی ژینگەی شاری ھەڵەبجە تەندروستی خۆماندایە ، وە پڕۆژەیەکی درێژ خایەنە و ئەمڕۆ قۆناغێکی نوێی پڕۆژەکەمان جێبەجێکرد .

gellerytitle

وتیشی : خۆمان قوماشی خام دەھێنین و لەڕێگەی ئەو خانمانەی بەشداری خولەکانمان دەکەن و ڕاھێنراون ، تورەکەی لێ دروست دەکرێت و چەند دیزاینێک لەروی دەرەوەی دەنەخشێنرێت کە سەرجەمیان گوزارشتە لەپاراستنی ژینگە .

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : بەدەمەوە ھاتنی ھاوڵاتیان زۆر باشە بۆ پڕۆژەکەمان و خوازیارن فراوانتر بکرێت و بەجۆریک بونی ئەم تورەکانە لەبازاردا زۆر بێت ، وابکات جێگەی نایلۆن بگرێتەوە .

gellerytitle

ئەوەشی خستەڕوو : گەر ھاوکاریمان بکرێت لە پلانماندا ھەیە پڕۆژەکەمان فراوانتر بکەین و کارگەی تایبەتیش بەدروستکردنی ئەم تورەکانە بکەینەوەو لەڕێگەی ئەم خانمانەوە بەڕێوەبە ببرێت و ئەمانیش داھاتێکیان دەست بکەوێت.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 2:33PM
674
بابه‌تی زیاتر