ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ھەنگوین و زەردەچەوە خێراترین چارەسەر بۆ ئەنفلۆنزا
SNN: 

ھەمووکات زەردەچەوە وەسفکراوە بەگیایەکی دەگمەن کەماوەی چەندین سەدەیە بەکاردەھێنرێ، ئەم رووەکە رەنگ زەردە تەندروستە چەندین تایبەتمەندی و سیفەتی پزیشکی ھەیە کەبەکاردێ لەبواری پزیشکی چینی و ھیندیدا. 
توێژینەوە پزیشکییە نوێیەکان ئاشکرایانکردووە کەچەندین کەس زەردەچەوەیان بەکارھێناوە لەچارەسەری برین و گرفتەکانی پێست و ماسولکەکان و نەخۆشیەکانی جگەر و گرفتی ھەناسەدان و گەدە و گرفتەکانی کۆئەندامی ھەرس و ھەوکردن و وەرەمدا.
پێکھاتەیەکی کیمیایی سروشتی لەنێو زەردەچەوەدایە کەبە"کەرکەمین" ناسراوە تایبەتمەندی بەھێزی ھەیە لەدژی میکرۆب و ھەوکردن و ئۆکسان. 
کاریگەرە لەدژی ھەوکردنی جومگەکان و گەدە سەرباری میکرۆب و قورحەی گەدە، ئەرکی مێشک باش دەکات و چارەسەری زەھایمەر دەکات. 
لەلایەکی ترەوە وێبسایتی "لایڤ ھاکەر" شێوازی ئامادەکردنی ئەنتی بایۆتیکێکی لەماڵەوە ئاشکراکردووە بەبەکارھێنانی زەردەچەوە. 
پێکھاتەکانی: 
١ کەوچکی گەورە زەردەچەوە 
١٠٠ گرام ھەنگوین 

لەقاپێکی شوشەدا پێکھاتەکان تێکەڵ بکە. 
ھەموو سەری سەعاتێک کەوچکێکی گەورە لەم چارەسەرە وەربگرە و با لەناودەمتدا بتوێتەوە. 
لەرۆژی داھاتوودا ھەمان بڕ بەڵام دوو سەعات جارێک و سێیەم رۆژ سێ جار بیخۆ، دەشتوانیت بیخەیتە ناو چا یان شیرەوە. 

هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 10:27AM
1891
بابه‌تی زیاتر