ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
گرفتی گەدەت ھەبێ توشی ٥ نەخۆشی دەبیت..دڵ یەکێکیانە
SNN: 

ئەو بەکتریایەی لەسستمی خۆراکیتدایە بەرپرسە لەھەندێ جۆری نەخۆشی کەتوشی لەشت دەبێت، چونکە زۆربەی کەس ژمارەی پێویست لەبەکتریای باشی نیە.
بەڵام بەکتریای خراپ دروست دەبێ لەرێی شێوازی ھەڵەی ژیانەوە، فشاری درێژخایەن، ژەھراوی بوون لەھەواوە، ئەمانەش دەبێتە ھۆی گرفت بۆ ریخۆڵەکان و گەدە و توشی ھەوکردنی کەڕوو و زۆرێک گرفتی تەندروستیت دەکات. 
ئەگەر گرفتی گەدەت ھەبێ توشی ئەم نەخۆشیانە دەبیت: 
١. ھەوکردن یان رۆماتیزمی جومگەکان: ئەمەش ھەوکردنێکی درێژخایەنە و دەبێتە ھۆی ئاوسان و ئازار و لەدەستدانی ئەرکی جومگەکان لەلەشدا. 
٢. شەکرە:ھاوسەنگی بەکتریای بەسود لەگەدەدا گرنگە بۆ پاراستنی سستمی بەرگری تەندروست، کاتێ توشی گرفت دەبیت دەبێتە ھۆی ھەوکردن و کاریگەری لەسەر خانەکانی جگەر و چەوری دروست دەکات و ھەستیاری ئەنسۆلین دەگۆڕێت و توشی نەخۆشی شەکرەت دەکات. 
٣. نەخۆشیەکانی دڵ: بەکتریای گەدە دەبێتە رێگر لەبەردەم تێکشکانی کۆلیسترۆڵ و دەبێتە ھۆی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ و سەکتەی مێشک و دەبێتە ھۆی گیرانی خوێنبەرەکان بەکالیسیۆم و تەسکبونەوەی. 
٤. رەقبونی فرەیی : ئەمەش وەڵامدانەوەی نەرێنی دەبێ بۆ لەش و توشی ئەم نەخۆشیەت دەکات
٥. نەخۆشی ھەوکردنی گەدە: ئەمەش ھەڕەشە بۆ ژیانت دروست دەکات و مادەی زیانبەخش بەرھەم دەھێنێت کەدەبێتە ھۆی ھەوکردن. 

باشترین رێگا بۆ رووبەرووبونەوەی ئەم گرفتە: 
راھێنان و وەرزش کردنە .
خواردنی خۆراکی تەندروست 
خۆبەدووورگرتن لەماندوێتی و قەلەقی 
زۆر ئاو خواردنەوە 
سنوردارکردنی خواردنەوەی کحول یان کافایین.

هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 8:51AM
2640
بابه‌تی زیاتر