ترافیک
لاندرۆڤەر دیفێندەر ٢٠٢٠ بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای لاندرۆڤەر بەرھەمھێنانی دیفێندەر ٢٠٢٠ی ئاشکراکرد لەمیانی پیشانگەی نێودەوڵەتی فرانکفۆرت بۆ ئۆتۆمبیل، کەدەبێتە رکابەرییەکی راستەقینە بۆ ئۆتۆمبیلەکانی فۆر ویل درایڤ کەبڕیارە بەھاری ٢٠٢٠ بەنرخێک بفرۆشرێت کەلە ٤٩.٩٠٠ دۆلارەوە دەست پێ دەکات. 
gellerytitle

ئەمەش بەوتەی کۆمپانیاکە بێت بەھێزترین و بەتواناترینە بۆ گەشتکردن بەنێو لێژایی و ناوچە سەختەکاندا، بەوپەیکەرە نوێیە و تەکنیکە نوێیەی ھەیەتی، چەندین نوێکاری تێداکراووە بۆ پاراستنی مۆرکەکەی.

gellerytitle

ئۆتۆمبیلەکە ١٢ دیزاینی جیاوازی ھەیە لەرووی تایەکانی ١٨ بۆ ٢٢ ئینج و لایتی پێشەوەی لیدە و دواوەی جیاوازە و ھەندێکی لەسەر تایەکانە تا شێوەیەکی جوان بداتە ئۆتۆمبیلەکە.

gellerytitle

لەناوەوەیدا روبەرێکی باشی ھەیە و جێی ٥ بۆ ٧ کەسی ھەیە و سەقفیشی قوماشە دەکرێ بکرێتەوە بۆ لێخوڕین و چێژ بینین لەھەوای خۆش.

gellerytitle

توانایەکی زۆر باشی ھەیە لەگەڵ سەختترین جۆری رێگاکاندا، ١١% بەرزە لەزەوییەوە و دەتوانێ بچێتە قوڵایی ئاو ٣٥.٤ ئینج ، سستمی ھەڵواسیینی تایبەتی ھەیە بۆ دەبڵەکان و سستمی فۆرویڵ درایڤی ناوازەیە.

gellerytitle

ئۆتۆمبیلەکە چەند مەکینەیەکی ھەیە، پترۆلی تێربۆی ٤ سلندەری ٢ لتر و سستمی ٣٠٠ ئەسپ. ئەوی تر پترۆلی تێربۆی ٣ لیتر و ٦ سلندەر و ھێزی ٤٠٠ ئەسپ. ھەردووکیان لەسەر گێڕێکی ئۆتۆماتیکی ٨ خێراییە.

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 7:38PM
1010
بابه‌تی زیاتر