ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئەو خۆراکانەی ڤیتامین D یان تێدایە
SNN: 

ڤیتامین دی یان کەبەکالسیفرۆل ناسراوە لەو جۆرە ڤیتامینانەیە کەلەچەوری دا دەتوێتەوە و ئەمەش کاریگەری ھۆرمۆنی ھەیە لەنێو لەشدا، بەجۆرێک یەک بەشی لەش پێک دەھێنێت و بەشەکانی تریش بەکاردەھێنێت، ئەم ڤیتامینە دروستیش دەبێ کاتی دەچیتە بەر تیشکی خۆر. 
ھەندێ جۆری خۆراکی ھەیە کەئەم ڤیتامینەی تێدایە : 
١. ماسی سەلمۆن: لەماسیە چەورییەکانە و سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین دیە و ھەر ١٠٠ گرامی نزیکەی ٣٦١ بۆ ٦٨٥ یەکەی دەولی لەم ڤیتامینەی تێدایە
٢. ماسی تونەی ناو قتو: ئەمەش ھەر ١٠٠گرامی بخۆیت نیوەی پێداویستی لەش لەو ڤیتامینە دابین دەکات. 
٣. سەردین و رەنجە: ئەمەش ٢٧٢ یەکەی لەو ڤیتامینە تێدایە، ئەگەر بەفرێشی بیخۆیت ١٦٢٨ یەکەی دەوڵی تێدایە واتە سێ ھێندەی پێداویستی رۆژانەی کەسەکە. 
٤. محار و رۆبیان: ھەر ١٠٠ گرامی ٣٢٠ یەکەی دەولی لەو ڤیتامینە تێدایە. 
٥. قارچک: لەسەرچاوەە خۆراکییە گونجاوەکانە بۆ کەسە رووەکییەکان کەدەیانەوێ خواردنی دەریایی بخۆن.  ھەر ٥٠ گرامی ٥٦٢ یەکەی دەولی لەو ڤیتامینەی تێدایە کە٩٤%ی پێداویستی رۆژانەیە
٦. ھێلکە: رۆژانە دوانی بخۆیت ١٠%ی پێداویستی لەش دابین دەکات 
٧. جگەری مانگا: ئەمەش ٨٥ گرامی بخۆیت ٤٢ یەکەی لەم ڤیتامینە تێدایە
٨. ئەو خۆراکانەی کەپشتیوانی کراون بەھەر پێکھاتەیەکی تر یان بەو ڤیتامینە ئەوەش ٢٥%ی پێداویستی لەش دابین دەکات. 

هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 3:31PM
2567
بابه‌تی زیاتر