لەکوردستانەوە
گەنجێکی ھەڵەبجەیی گرێدەرێک دروست دەکات
SNN: کۆسار مەحمود

پاش دروست کردنی شۆفڵ و تراکتۆرێک ، گەنجێکی ھەڵەبجەیی سێیەمین ئامێری بەدەستی خۆی دروستکردووەو ئەم ئامێرەی ئێستاش گرێدەرێکەو کاری ڕۆژانەی خۆی پێدەکات.

gellerytitle

یاسین عەلی محمد ئەو گەنجەیە کەخەڵکی خێڵی حەمەیە و دانیشتووی ھەڵەبجەیە و تەمەنی ۳۲ ساڵە و توانی سێیەمین ئامێر بەدەستەکانی خۆی دروست بکات.

gellerytitle

لەبارەی کارەکەیەوە یاسین عەلی بەSNNی ڕاگەیاند : ئەم ئامێرەی ئێستا دروستم کردووە گرێدەرێکە ، لە کەرەستەی لەکار کەوتوی ئۆتۆمبێلی گەورەو بچوک دروستم کردووە ، بەقەبارەی بچوک ، وە ماوەی ھەفتەیەکم پێچووە تا تەواو بووە.

gellerytitle

وتیشی : گرێدەرەکە تەنھا ٥۰۰ ھەزار دیناری تێچووە و بەبەنزین کاردەکات ، قەبارەی بزوێنەرەکەی (۲۰۰ )ە و کێشەکەی (۱۱۰) یە و توانای یەک ئەسپ و نیوی ھەیە ئیشکردنیشی زۆر بێ کێشەیە.

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : دەتوانم کار بە گریدەرەکە بکەم بۆ ڕێککردنی خۆڵ و گڵ و ھەر ئامێرێکی ترم پێویست بێت ئەوا لەداھاتوو وەک چۆن ئەمانەی ئێستام دروستکردووە بێگومان ئامێری تریش دروست دەکەم، بۆ بەڕێکردنی کارەکانی خۆم.

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 2:17PM
1132
بابه‌تی زیاتر