ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەرۆزماری و ئەلۆی ڤێرا چارەسەری قژڕووتانەوە بکە
SNN: 

قژ ڕووتانەوە لەگرفتە باوە تەندروستیەکانە کەزۆرکەس بەدەستیەوە دەناڵێنن، وەک ماندوێتی، لێرەدا وێبسایتی Step to Health شێوازی بەکارھێنانی رۆزماری و ئەلۆیڤێرا بۆ چارەسەری قژ رووتانەوە دەخاتەڕوو.
رۆزماری لەو گیایانەیە کەھاوکارە لەچارەسەری قژ رووتانەوەدا، ئەمەش ھاندەری سوڕی خوێنە لەبێخی سەردا. 
بەم جۆرە ئامادەی بکە: 
چای رۆزماری بەم جۆرە ئامادە بکە، لەرێی گەڵای رۆزماری بخەرە کوپێک ئاو 
پاشان بیپاڵێوە و بیدە لەقژت و مەساژی بێخی سەرت بکە 
پاشان قژت بشۆ و ئەمەش باشترە ھەفتەی جارێک بکرێت.
ئەلۆی ڤێرا: 
ئەمەش ھاندەری رێگرییە لەقژ رووتانەوە، کەبێخی سەر شێدار دەکات و ریشاڵەکانی قژ بەھێز دەکات. 
پارچەیەک گەڵای سوبار "ئەلۆی ڤێرا" لەت بکە 
بیکە بەدووکەرتەوە و بیدە لەھەموو بەشێکی بێخی سەرت و جوان مەساژی بکە. 
دەتوانیت ئەمەیان ھەفتەی جارێک ئەنجام بدەیت.

هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 9:33AM
1602
بابه‌تی زیاتر