لەکوردستانەوە
بووک و زاوایەک بەشێوەیەکی جیاواز ھاوسەرێتی دەکەن
SNN: ھەورامان ھاشم

"سەروەر و جوانە" لە شاری سلێمانی ئاھەنگی ھاوسەرێتیان بەشێوەیەکی جیاواز ئەنجامدا، ئەوان مەبەستیانە پەیامێک بگەیەنن بەھاوڵاتیان و کاربکەن بۆ پارێزگاریکردن لەژینگەی کوردستان.

gellerytitle

لەوبارەیەوە سەروەر قەرەداغی بۆ SNN وتی: بڕیارماندا پرۆسەی گواستنەوە و ھاوسەرگیریمان بە چەند چالاکییەکی جیاواز بێت و چەند چالاکیەکی ژینگەیی ئەنجامبدەین

gellerytitle

ئەویش بە ڕوواندنی دوو نەمام لە باخی گشتی و ھەڵگرتنەوەی بێچووە پشیلەیەکی بێلانەو دابەشکردنی گوڵی سروشتی بەسەر ھاوڵاتیان و پاشان پاسکیل بەکاربھێنن بۆ گواستنەوە لەبری ئوتۆمبێل.

gellerytitle

باسیلەوەشکرد، لەساڵانی رابردوودا چەندین پەیاممان ھەبووە بۆ پاراستنی ژینگە و ھوشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان،

gellerytitle

بەڵام بەردەوام پێویستمان بەوە ھەیە فۆرمی نوێ بۆ گەیاندنی پەیام لەبارەی ژینگە پارێزییەوە بخەینەڕوو، بۆیە بەگونجاومانزانی ئەمجارە بەشێوەیەکی جیاوازتر گرنگی بە پاراستنی ژینگە بدەین.

gellerytitle

وتیشی: مەبەستمانە بەم کارە سەرنجی ھاوڵاتیان بەلای خۆماندا رابکێشین و گوێ لەپەیامەکانمان بگرن و کاربکەن بۆ پارێزگاری لە ژینگەی کوردستان.

gellerytitle

لای خۆشیەوە جوانە، ئاماژەی بەوەکرد، کاتێک ھاوسەرەکەم پێشنیاری ئەوەی بۆکردم کەبەمشێوەیە ئاھەنگی گواستنەوەکەمان بکەین رەتم نەکردەوە،

gellerytitle

چونکە ئێمە کاردەکەین بۆ پاراستنی ژینگەو دەمانەوێت ھاوڵاتیان پارێزگاری لە ژینگە بکەن.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Sep 9 2019 8:39PM
1567
بابه‌تی زیاتر