ژینگه
ژینگه
درێژترین دار لەئاگرەکەی ئەمازۆن رزگاری بوو
SNN: 

توێژەرانی بریتانیا و برازیل رایانگەیاندووە کەدرێژترین دار لەئەمازۆن کەبەرزایییەکەی ٨٨ مەترە ، پارێزراوە لەھەڕەشەی ئاگرکەوتنەوە و سوتان کەماوەیەکە رووبەرێکی بەرفراوانی ئەو دارستانەی گرتۆتەوە. 
دەرکەوتوە کەتیرەی ئەو دارە کەلەباکوری بەرازیل ھەیە لەسەر سنوری ھەردوو ویلایەتی بارا و ئامابا (٥.٥) مەترە و لەجۆری "دینیزیا ئەکسیلسا"یە و ئەمەش لەناوچەکەدا بەربڵاوە.
بەھۆی بونی لەدارستانەکەدا، بۆیە ئاگر ناگاتە ئەو دارستانە و زیانی پێ ناگات. 
دەسەڵاتدارانی بەرازیل لەساڵی ٢٠١٠ دا ٩٣١٧٥ ئاگرکەوتنەوەیان لەشارەکەدا بەدی کردوە کە٥٢%ی لەئەمازۆندا بووە.

2 هەفتە پێشتر - Sep 4 2019 3:30PM
704
بابه‌تی زیاتر