ژینگه
ژینگه
نیشانەو چارەسەرکردنی کەڕویەکی مەترسیدار ئاشکرادەکرێت
SNN: کۆسار مەحمود

کە‌ڕووی لانتراکنوز لە‌کە‌ش و ھە‌وای گونجاودا گە‌شە دە‌کات کاتێک پلە‌ی گە‌رما لە‌نێوان (٢٢-٢٤) پلە‌دا بێت، کاریگە‌ری خراپی ھەیە لە‌سە‌ر ژمارەیەک بەروبومی کشتوکاڵی، بەرپرسی بەشی پاراستنی ڕوەکیش چۆنیەتی قەڵاچۆکردنی دەخاتەڕوو.

شەریف مەحمود، بەرپرسی بەشی پاراستنی ڕوەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە، بەSNNی ڕاگەیاند: ئە‌م کە‌ڕووە بە زۆری توشی یە‌ک لە‌پە‌کان دە‌بێت  لە‌دە‌رە‌وە‌و ناوە‌وە‌ی خانوی پلاستیکی کە توشی گە‌ڵاو گوڵ و بە‌رو ساق دە‌بێت، دە‌مێنێتە‌وە لە تۆودا یان لە پاشماوە‌ی ڕووە‌کی توش بوو یان لە گژوگیای سە‌ر بە عایلە‌ی قرعیات، کە گە‌شە دە‌کات بە‌خێرای و لە‌کاتی بونی باران یان ڕادە‌ی شێی بە‌رز کە بەھۆی ھەوا یان کێڵان یان قالۆنچە دە‌گوازرێتە‌وە".

وتیشی:" ئەو کەڕوە کاریگەری خراپی لەسەر بەروبومەکانی (کاڵە‌ک، شوتی، خە‌یار، کولە‌کە) دەبێت".

بە‌م شێوە‌یە دە‌توانی نیشانە‌کانی ئە‌م نە‌خۆشیە دیاری بکە‌ین:

 ١-لە شە‌تڵدا سیسبوونی گە‌ڵای یە‌ک لە‌پە‌کان ، ڕە‌قبوون لە بنکە‌ی قە‌ددا.

٢-لە گە‌ڵای پێگە‌یشتوو دە‌ردە‌کە‌وێت بەشێوە‌ی ناوچە‌یە‌کی ئاوی تێر نزیک لە دە‌مارە‌کان، کە بە سە‌ریعی دە‌گۆرێت بۆ پە‌ڵە‌ی قاوە‌ی.

٣-یە‌کگرتنی پە‌لە‌کان و دروستبونی ناوچە‌یە‌کی سوتاو کە دە‌بێتە ھۆی‌لە ناو بردنی گە‌ڵا بە تە‌واوی کاتێک کە پە‌ڵە‌ی وشک بوو شە‌ق دە‌بێت و ھە‌ڵدە‌وە‌رێت.

٤-مردن و ڕە‌شبونی بە‌ری بچوک لە‌کاتی توشبونی.

٥-لە‌ڕە‌گدا بە شێوە‌ی نوکتە‌ی وردی ڕە‌ش دە‌ردە‌کە‌وێت.

٦-لە‌بە‌ری پێگە‌یشتوو بە‌شێوە‌ی پە‌ڵە‌ی بازنە‌ی قوڵ دروست دە‌بێت کە لە‌کاتی  بە‌ھێزبونی نە‌خۆشیە‌کە لە‌ناوە‌ڕاستی پە‌لە‌کە نوکتە‌ی ڕە‌ش دروست دە‌بێت وە‌ک تە‌ماتە بە‌ڵام لە شوتی و باینجان شێوە‌ی پە‌لە‌کان جیاوازە.

بۆ قەڵاچۆکردنی دە‌بێت  ئە‌م ھەنگاوانە جێبە‌جێبکە‌ین:

١-بە‌کارھێنانی خولی کشتوکاڵی بۆ ماوە‌ی ساڵێک بە‌لایە‌نی کە‌مە‌وە.

٢-لە‌ناوبردنی گژوگیاو ڕووە‌کی عایلە‌ی قرعیات لە‌ناو کێڵگە.

٣-کۆکردنە‌وە‌و سوتاندنی پاشماوە‌ی ڕووە‌ک و کێڵانی زە‌وی بە قوڵی.

٤-بە‌کارھێنانی کە‌ڕوو کوژ.

3 هەفتە پێشتر - Aug 28 2019 2:49PM
925
بابه‌تی زیاتر