ژینگه
ژینگه
پەیوەندی گۆشتی مانگا و سۆیا بەئاگرەکەی ئەمازۆنەوە
SNN: 

لەچەند رۆژی رابردوودا ئاگرێک لەدارستانی ئەمازۆن کەوتەوە و زەنگی مەترسی لەبارەی کەشوھەوای جیھانەوە لێدرا بەڵام زانستی پزیشکی جیھانی ئاشکرایکردوە کەگۆشتی مانگا و سۆیا کاریگەری زۆری ھەبووە لەسەر ئاگرەکە.
لەوبارەیەوە "گرین بیس" توێژەر لەرۆمۆلۆ باتیستا رایگەیاند بەخێوکردنی مانگا بەشێوەیەکی چڕ لەوناوچانە ھۆکارێکی تری دیارە بۆ بڕینەوەی دارەکانی ئەمازۆن و ئێستاش لەوەرگاکان ٦٥%ی ئەو زەوییانەی لەخۆگرتوە کەدارەکانی لەئەمازۆن بڕراوەتەوە. 
بڕینەوەی دارەکانیش بۆتە ھۆی بڵاوبونەوەی ئاگرەکە و تەشەنەسەندنی بەتایبەت لەو کێڵگانەی کەبەکاردێ بۆ بەخێوکردنی مانگا. 
لەرووی چالاکییە کشتوکاڵییەکانیشەوە رێژەی ٦.٥ %ی ئەو رووبەرانەی پێکھێناوە کەدارەکانی بڕراوەتەوە. 
بەرازیل گەورەترین سەرچاوەی جیھانی سۆیایە کەپێشتی ئەمریکا کەوتوە لەم بوارەدا.

3 هەفتە پێشتر - Aug 25 2019 6:58PM
1181
بابه‌تی زیاتر