کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌و شتانه‌ی‌ ده‌بێ بیكه‌یت بۆ پشتیوانی ته‌ندروستی ده‌رونی منداڵ
SNN: 

زۆرێك له‌منداڵ و باڵغبوان گرفتی‌ ده‌روونی یان هه‌یه‌ له‌ده‌ره‌نجامی په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌ڵه‌  گرفته‌كانی دڵه‌راوكێ، له‌م راپۆرته‌دا وێبسایتی Net Doctor رێنمایی بۆ پشتیوانی ته‌ندروستی ده‌روونی منداڵ و هه‌رزه‌كاران ده‌خاته‌رو. 

هانی قسه‌كردن بكه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا: ده‌بێ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت قسه‌ بكه‌یت له‌ته‌مه‌نێكی پێشوه‌خته‌دا و هانی گفتوگۆی بده‌ و به‌رده‌وام به‌ له‌م نه‌ریته‌ و وه‌ك هاورێ به‌ تا ده‌گه‌نه‌ ته‌مه‌نی گه‌نجێتی و هه‌رزه‌كار، پێی‌ بڵێ : ئاساییه‌ هه‌ست به‌غه‌مباری‌ بكه‌یت، ده‌بێ پێكه‌وه‌ قسه‌ بكه‌ین له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ غه‌مباریت،. 

ئاماده‌به‌ له‌به‌رده‌می منداڵه‌كه‌ت كاتێ ده‌یه‌وێ و مۆبایله‌كه‌ت جێ بهێڵه‌ و به‌چاو و قسه‌كردن و وه‌لاَمی بده‌ره‌وه‌ به‌هێمنی. 

كتێبی په‌روه‌رده‌یی بخوێنه‌ره‌وه‌: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ فێری‌ په‌روه‌رده‌ی ئه‌رێنی بیت بۆ منداڵه‌كه‌ت پێویسته‌ كتێبی په‌روه‌رده‌یی بخوێنیته‌وه‌ و راوێژ به‌پزیشكی پسپۆر بكه‌یت 

هێمن به‌ : ده‌بێ هێمن بیت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت هه‌ستی به‌توڕه‌یی كرد تا هه‌ست به‌ئارامی بكات و ئاماده‌به‌ بۆ هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سه‌.

مه‌ترسه‌ له‌داواكردنی یارمه‌تی: ئه‌گه‌ر منداڵ یان هه‌رزه‌كاره‌كه‌ به‌رده‌وام بو له‌حاڵه‌تی ده‌روونی له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ دۆخه‌ ئاساییه‌كان، یان ئه‌گه‌ر دوو هه‌فته‌ به‌رده‌وام بوو، داوا له‌راوێژكاره‌ ده‌روونیه‌كان بكه‌. 

مانگ پێشتر - Aug 11 2019 3:20PM
1080
بابه‌تی زیاتر