ژینگه
ژینگه
کۆنترین ماسی دۆزرایەوە..ھەردوو جەنگی جیھانی بینیوە
SNN: 

زانایان جۆرێک ماسی ئاوە سازگارەکانیان دۆزییەوە لەجیھاندا کەلەماوەی ھەردوو جەنگی جیھاندا ژیاوە و بەر لەماوەیەک بووە لەدەرکەوتنی تایتانیک کەتەمەنی ١١٢ ساڵ بووە. 
تیمێک لەزانایان توێژینەوەیان لەسەر ماسی Bigmouth Buffalo کردووە لەئەمریکا لەنێوانی ساڵان ٢٠١١ بۆ ٢٠١٨ و لەوکاتەدا ژمارەیەکی زۆری ماسییان راوکردوە و چاودێرییان کردون. 
توێژەران دەڵێن ئەم جۆرە ماسیە دەتوانێ بژی و زۆر ببێت بەدرێژایی چەندین سەدە و زیاتر لەچوارھێندەی ھەموو ھەڵسەنگاندنەکانی پێشووتر. 
بەبەکارھێنانی مێژووی کاربۆنی لەئێسکی گوێدا بۆیان دەرکەوت تەمەنی ئەو ماسییە ١١٢ ساڵە. 
زانایان دەڵێن کەمبونەوەی ماسییەکان پەیوەندیدارە بەبنیاتی بەنداوەکان لەساڵانی سییەکاندا و بەمانایەکی تر چالاکیی مرۆیی بۆتە رێگر لەزیادبونی ژمارەی ماسییەکان.
ئەم جۆرە ماسییە باوە لەئەمریکادا و درێژییەکەی دەگاتە ١.٢٥ مەتر و کێشی ٣٦ کیلۆگرامە. 

gellerytitle

gellerytitle

مانگ پێشتر - Aug 6 2019 3:50PM
1433
بابه‌تی زیاتر