کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە دەبیتە ھاوسەرێکی بەختەوەر
SNN: 

زۆربەی ھاوسەران ھەوڵی بەدەستھێنانی ژیانێکی ھاوسەرێتی بەختەوەر دەدەن ئەمەش ئامانجێکە بەدەست دێت کاتێ ژنێکی باش بیت ئەمەش پێویستی بەموعجیزە نیە و تەنیا چەند گۆرانکارییەکە لەبیرکردنەوە و شێوازی بەرێوەبردنی ژیانی ھاوسەرێتیدا ئەمە بەدەست دەھێنێت.
١. مێشکت پڕ بکە لەبیرۆکە ئەرێنییەکان لەبارەی پیاوەکەتەوە و لەبۆچونی نەرێنییەوە تەماشای مەکە و بیر لەشتە ئەرێنییەکانی بکەرەوەە 
٢. پشت ببەستە بەسۆز و رێزگرتنی یەکتر و ووشە باش و پڕ گرنگیدانەکان و بۆچونەکانی خۆتی بۆ دەربڕە
٣. پەیوەندیی ھاوسەرێتی پشت دەبەستێ بەبەھێزی پەیوەندیی سێکسی ھەوڵ بدە بەردەوام گەرم و پڕ خۆشی بێت و با ببێتە بنەمایەکی سەرەکیی ژیانی ھاوسەرێتیت. 
٤. رەخنە بگۆڕە بەشێوازی جوان و پڕ رێز و ھەوڵ بدە رەخنە بەشێوازی بێزارکەرانە نەکەیت و بەشێوەی ھێمنانە و جوان دەریبڕیت. 
٥. گرنگی بدە بەبەھێزکردنی پەیوەندییە جەستەییەکان وەک لەباوەشگرتن، ماچکردن، باسکردنی بابەتی رۆمانسی و لەنزیک یەکەوە دانیشتن ، کەکاریگەری زۆر باشی ھەیە لەسەر ھەموو پرۆسەی ھاوسەرێتییەکەتان.

مانگ پێشتر - Aug 2 2019 5:55PM
1575
بابه‌تی زیاتر