کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەم جۆرە پیاوە زیاتر ناپاکی لەھاوسەرەکەی دەکات
SNN: 

پسپۆرێکی ئوسترالی بواری پەیوەندییە خێزانییەکان ھۆکاری ناپاکی ھاوسەرێتی خستۆتەروو ئاماژەی بەوەشکردوە کەپیاوان بەپێی سێ سیفەت بەردەوام ناپاکی دەکەن.
دکتۆر لۆرف بەرێوەبەری پەیوەندییەکان لەشاری سیدنی شیکاری تایبەتمەندییەکانی ئەو کەسانەی کردوە کەدەکرێ دڵسۆز نەبن لەپەیوەندییەکانیاندا و پێی وایە تایبەتمەندی "کەسایەتی" "پەیوەندی" "ژینگە" کاریگەری لەسەر ئەو ناپاکییە و بەردەوام بونی ھەیە. 
کەسایەتی: 
دکتۆر لۆرف دەڵێت پیاوان ئەو پیاوانەی مەیلی بایۆلۆجییان ھەیە بۆ ناپاکی ئەوانە پاڵنەرێکی سێکسی بەھێزیان ھەیە لەپاڵ تستۆستیرۆندا، شارەزاکە دەڵێت ئەو کەسانەی سۆزیان کەمترە و کەس سۆزیان ھەڵناگرێت زیاتر رووبەرووی ناپاکی دەبنەوە لەبۆنەی جیاوازدا. 
پەیوەندی: 
دکتۆرە لۆرف دەڵێت داینامیکێکی شکستخواردوو لەپەیوەندییدا خۆی بزوێنەری سەرەکی ناپاکییە، ئەو پەیوەندیانەی کەگرفتی لاوازی پەیوەندیی و بێزاریی گشتیان ھەیە زیاتر رووبەرووی مەترسی ناپاکی ھاوسەرێتی دەبنەوە، ئەگەر ژنەکە زانی کەمترین گرنگی پێ دەدرێت ئەوا جێگرەوە دەدۆزێتەوە تا بۆشایی سۆزداری پێ پڕ بکاتەوە. 
ژینگە: 
ژینگەی چواردەور رۆڵی گرنگی ھەیە لەسەرە ناپاکی ھاوسەرێتی، کەسانی سەرنجراکێش ھەندێ جار دەکەونە گفتوگۆ و کێشمەکێشەوە وەک بەشێک لەئەرکی وەزیفی خۆیان و ئەمەش ھاندەری ناپاکییە.
 

مانگ پێشتر - Aug 1 2019 11:33AM
2039
بابه‌تی زیاتر