ژینگه
ژینگه
دیاردەیەکی فەلەکی بیردۆزەیەکی ئەنیشتاین دەسەلمێنێت
SNN: 

زانایانی فەلەکناسی رایانگەیاندوە ئەو رووناکییەی لەو ئەستێرەیەوە دەردەچێت کەلەخولگەکەیدا دەسورێتەوە بەدەوری کونێکی رەشدا لەنێو خولگەکەماندا، دەبێتە بەڵگەیەکی نوێ بۆ پشتیوانی بیردۆزەی زانای کۆچکردوو "ئەلبێرت ئەنیشتاین". 
توێژەران بەم دواییانە چاودێری ئەستێرەیەکیان کرد کەبە S٠-٢ ناسراوە و کێشی ١٠ ھێندەی بارستایی خۆرە و ماوەی ١٦ ساڵە لەدەوری کونەرەشەکە دەسورێتەوە.
توێژەران دەڵێن ھەڵسوکەووتی ئەو رووناکییەی لەئەستێرەکەوە دەردەچێت دژی ھێزی کێشکردنی زۆرە و ھاوتای پێشبینیەکانی بیردۆزەی ئاینشتاین. 
ئاینشتاین لەساڵی ١٩١٥ دا بیردۆزەکەی خستەروو کەدواتر بووە بنەمای زانست و تێیدا یاساکانی کێشکردن و پەیوەندی بەھێزە سروشتییەکان دەخاتەروو. 

مانگ پێشتر - Jul 30 2019 11:26AM
1196
بابه‌تی زیاتر