کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
حەز ناکەی بچیتەوە بۆ دەوام ...چارەسەر لێرەیە
SNN: 

ھەندێ کەس ووزەی نەرێنی زاڵە بەسەریدا لەشوێنی کارەکەی بەھۆی ئەو کاتە زۆرەی لەدەوامدا بەسەری دەبات و سێ یەکی ووزەی خۆی تێدا بەسەردەبات، لێرەدا شارەزایەکی "فۆنگ شۆی" چەند رێنماییەک بۆ بەدەستھێنانی ووزەی ئەرێنی و زیاتر بونی بەرھەمھێنان لەکاردا دەخاتەروو.
ئەندازیار "سالی قوتبی" رایگەیاندوە پێویستە: 
١. گرنگی بدرێت بەرووناکی و ھەواگۆرکێ لەشوێنی کاردا، و نابێ راستەوخۆ بەرامبەر دەرگاکە بێت، باشترە لەپشت کورسیەکەوە دیوارێک ھەبێ تا کەسەکە ھەست بەسەقامگیری زیاتر بکات. 
٢. باشترە ئەو جۆرە کورسی و قەنەفەیە ھەڵبژێردرێت کەلەقوماشی قورس و چەرم و قەیفە پێکھاتوە چونکە ھاوکارە لەچالاکی و زیادەی بەرھەم ھێناندا و خۆت بەدووربگرە لەدانیشتن لەپشت دەرگاوە .
٣. ھەوڵ بدە داری "بامبۆ" بھێنیتە سوچێکی ژوورەکەتەوە چونکە ووزەی ئەرێنی دەھێنێت، و داری سوبار مەھێنە
٤. ھەوڵ بدە پەردەی رەنگاو رەنگ بھێنیت و رەنگی خۆڵەمێشی و بێجی بەکار نەھێنیت 
٥. فەرش و مۆکێت لەسەر زەویی ووزەی نەرێنی رادەکێشێ و ھەستی تەنگەنەفەسی دەدات ، ھەرکات وات لێ ھات ھەوڵ بدە بچیتە سەر زەویی و چاوت بنوقێنیت و ئەوەی بێزاری کردوویت ھەوڵ بدە لەبیری بکەیت. 
٦. ھەوڵ بدە ھەناسەیەکی قوڵ ھەڵمژیت لەلوتەوە و تا ٤ بژمێریت و سییەکانت پڕ بکەیت لەھەوا و تا ١٠ بژمێرە پاشان بیدەلەوە لەدەمەوە، ٥ جار ئەمە دووبارە بکەرەوە. 

مانگ پێشتر - Jul 30 2019 9:35AM
1211
بابه‌تی زیاتر